ڕاوێژكارێكی كازمی: سەرجەم ئامادەكارییەكان بەرەو ئەنجامدانی هەڵبژاردنە

ڕاوێژكارێكی سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، سەرجەم پابەندییەكانی تایبەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن تەواوبوون و دەشڵێت، كاروبارەكان بەرەو ئەنجامدانیەتی لە وادەی دیاریكراودا.

عەبدولحسێن هنداوی، ڕاوێژكاری سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ كاروباری هەڵبژاردن ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی نیسان وتی، سەرجەم پابەندییەكانی تایبەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەڕووی یاسایی و لۆجستییەوە تەواو بووە.

هنداوی لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق ئەوەشی وت، “كۆمسیۆنی هەڵبژاردنیش ئامادەیی دوپاتكردووەتەوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە 10ی تشرینی یەكەمی داهاتوو”.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەنجومەنی نوێنەرانیش هەنگاوە یاساییەكانی تایبەت بە دادگای فیدڕاڵی و هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی گرتووەتەبەر، سەرەڕای ناردنی مەرسوم لەلایەن سەرۆككۆمارەوە دەربارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن. دوپاتیشیكردەوە، “سەرجەم كاروبارەكان بەرەو ئەنجامدانی هەڵبژاردنە لە وادەی خۆیدا”.

راوێژكارەكەی سەرۆكوەزیران ئاماژەی بەوەشكرد، هەڵبژاردن لە یەك ڕۆژدا لە سەرجەم ناوچەكانی وڵاتدا ئەنجامدەدرێت و لە هیچ ناوچەیەك دواناخرێت.

بابەتی پێشتر

ئەمشەو چوار یانە گەیشتن بە نیوەی کۆتایی یوروپا لیگ یەکلاییدەکەنەوە

بابەتی دواتر

دوو ناوبژیوانی جیهانی ناودار هاوسەرگرییان کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share