روونكردنەوەیەكی بەپەلە لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە.. تایبەتە بە نرخی غازی ماڵان

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە و دەڵێت، “حكومەت گرێبەستی لەگەڵ هیچ كۆمپانیایەك نەكردووە بو دانانی سیستمی دابەشكردنی غاز بەسەر ماڵان و لە نزیكەوە سەرقاڵی چارەسەركردنی كێشەی بەرزبوونەوەی نرخی غازە”.

بەپێی روونكردنەوەیەكی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە كە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە نزیكەوە سەرقاڵی چارەسەری كێشەی بەرزبوونەوەی نرخی غازە كە ماوەیەكە بەهۆی شەپۆلی سەرماوە خواست لەسەری زیادبووە و بەهۆیەوە نرخەكەی بەرزبووەتەوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، وەزارەتی سامانە سروشتیەكان بە توندی ئەو هەواڵانە رەتدەكاتەوە كە كەناڵێكی راگەیاندن نابەرپرسانە و دوور لە راستی باس لەوەدەكات حكومەتی هەرێم گرێبەستێكی بۆ دابەشكردنی غاز بەسەر ماڵان كردووە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دەشڵێت، “حكومەت گرێبەستی لەگەڵ هیچ كۆمپانیایەك نەكردووە بو دانانی سیستمی دابەشكردنی غاز بەسەر ماڵان و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بە مافی یاسایی خۆی دەزانێت لە دادگا سكاڵا دژی ئەو كەناڵە تۆماردەكات”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share