دوو تۆمەتبار بە بڕێك مادەی هۆشبەرەوە لە هەولێر دەستگیركران

تۆمەتبارە دەستگیركراوەكان

پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی دوو كەس ڕادەگەیەنێت و دەڵێت مادەی هۆشبەر و كەلوپەلی بەكارهێنانیان پێبووە.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ سێشەممە 13ی نیسان بڵاویكردەوە، بەشی پۆلیسی فریاكەوتن لە شەقامی (کۆرنیش) دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری (مازدا)دا گرت کە شوفێرەکەی بە ناوی (ھ.م.ع) لەگەڵ سەرنشینێک بە ناوی (ا.م.ح) بڕێک مادەی هۆشبەریان لە جۆری (کریستاڵ) لابوو لەگەڵ کەلوپەلی بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان.

دەشڵێت، تۆمەتباران بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان بەرامبەریان، ڕادەستی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان کران.

بابەتی پێشتر

كەشتییەكی ئیسرائیل هێرشی كرایەسەر

بابەتی دواتر

وشكەساڵی هەڕەشە لە گەرمیان دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share