لە کێشەیەکی کۆمەڵایەتیدا دوو کەس کوژران

بەڕێوبەڕی ناحیەی هەریر ڕایگەیاند، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە شەڕ دروستبووە و دوو کەس کوژراون.

کاروان کەریم خان، بەڕێوبەڕی ناحیەی هەریر بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “دوو تەرم گەیەندرانە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی هەریر، ڕووداوەکەش بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە و تا گەیەندراونەتە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە”.

بەڕێوبەری ناحیەی هەریر وتیشی، “هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و هەوڵی هێورکردنەوەی دۆخەکە دەدەن”.

بەپێی زانیارییەکان، یەکێک لە کوژراوەکان پیشەی پێشمەرگەیە و کوژراوەکەی دیكەش کاسبكارە و هەردووكیان خێزاندارن و دانیشتووی گوندی ناوشیوانی دەشتی هەریرن.

وێنەی یەکێک لە کوژراوەکان

May be an image of 1 person and beard

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: شوێنێکی ناتەندروستمان داخست

شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “شوێنێکی ناتەندروستمان داخست”. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، رایگەیاند، هاوڵاتییانی گەڕەکی (وڵوبە) سکاڵایان ئاراستەی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی…
زیاتر ببینە

بریندارێکی دیکەی ڕووداوەکەی ئەم بەیانییە سەر ڕێگەی کەلار-دەربەندیخان گیانیلەدەستدا

هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، بریندارێکی دیکەی ڕووداوەکەی ئەم بەیانییە، بەهۆی سەختیی برینەکەی گـ.ـیانیلەدەستدا. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، یەکێکی دیکە…
Total
0
Share