بەهۆی ڕوداوێكی هاتوچۆوە لە ڕێگای كەلار-دەربەندیخان ژنێك گیانی لەدەستدا

هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، لە ڕوداوێكی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای نێوان كەلار-دەربەندیخان ژنێك گیانی لەدەستدا و سێ كەسی دیكەش بریندار بوون كە بەڕەگەز عەرەبن.

ئەمڕۆ شەممە 10ی تشرینی یەكەم لە ڕاگەیەندراوێكدا هاتوچۆی گەرمیان ڕاگەیاندووە، “لەسەر ڕێگای کەلار-دەربەندیخان لەنزیک گوندی ‘سەید مەحمود’ بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە ژنێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیكەش كە منداڵێک و دوو پیاون و بە ڕەگەز عەرەبن برینداربوون”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری پاسات بووە، بریندارەکان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەنرانە نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد لە ناحیەی باوەنور.


بابەتی پێشتر

سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایان داوای كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان دەكات

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێك: سیستمە نوێیەكەی هەرێم بۆ دابەشكردنی موچە مەترسیدارە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ 15 شوێن مووچە وەردەگرن

بەگوێرەی خشتەی مووچەی وەزارەتی دارایی هەرێم، ئەمڕۆ 15 وەزارەت و ئەنجومەن مووچەی مانگی ئاب وەردەگرن. ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتەکانی،…
Total
0
Share