بەرهەم ساڵح مەرسومی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی واژووكرد

بەرھەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق

سەرۆككۆمار مەرسومی كۆماریی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی واژووكرد و دەڵێت، هەڵبژاردنەكە بە كۆڵەكەی قۆناغی داهاتووی عێراق دادەنرێت.

بەرھەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 12ی نیسان مەرسومی كۆماریی تایبەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی واژووکرد، كە بڕیارە لە ڕۆژی 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

لە وتەیەكیشدا بەرھەم ساڵح جەختیکردەوە، “هەڵبژاردنی داهاتوو وێستگەیەكی گرنگ و جیاكەرەوەیە و بە كۆڵەكەی قۆناغی داهاتووی عێراق دادەنرێت، بۆیە پێویستە رەنگدانەوەی خواستی گەل بێت بۆ چاكسازی و ڕاستكردنەوەی رێڕەوی حوكمڕانی”.

ئاماژەی بەوەشكرد، دوای دەرچوونی ئەم مەرسومە لایەنە پەیوەندیدارەكان پێویستە پابەندبن بە زەمینەخۆشكردن لەبەردەم هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد لە تەواوی قۆناغە جیاوازەكاندا، بەجۆرێك كە دووربێت لەهەر گومان و نیگەرانییەك كە لە ڕابردوودا هۆكاری سەرەكی بووە بۆ ناڕەزایەتی بەشێكی بەرفراوانی خەڵك لە هەڵبژاردنەكان.

سەرۆككۆمار ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە بە ئاراستەی چاكسازی ڕاستەقینە و دوور لە ترس و دڵەراوكێ كەشوهەوای هەڵبژاردنێكی ئازاد دەستەبەربكرێت كە دەنگدەران حكومەت و پەرلەمانێك هەڵبژێرن بتوانێ دادپەروەری و دەرفەتی یەكسان بۆ هەمووان فەراهەم بكات.

بابەتی پێشتر

تەقینەوە بوو یان هێرشی ئەلیكترۆنی؟<br> چی لە وێستگە ئەتۆمییەكەی ئێراندا ڕویدا؟

بابەتی دواتر

لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم ژمارەیەك بڕیاری دەركرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێبوار تەها: لە دیاریکردنی نرخی مۆلیدەدا پێویستە رەچاوی بارودۆخی ژیانی هاوڵاتییانی کەرکوک بکرێت

رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک لەگەڵ فەلاح خەلیل، قائیمقامی کەرکوک بەدواداچوون دەکات بۆ میکانیزمەکانی پەسەندکردنی نرخی ئەمپێری موەلیدە ئەهلییەکان…
Total
0
Share