دەزگای لوتکە چاوەڕوانی ئەنجامی پشکنینی ئەو ئێسکە پەیکەرانە دەکات کە لە دوورگەی کیسرا دۆزراونەتەوە

نوێنەری دەزگای لوتکە لە یۆنان رایگەیاند، چاوەڕوانی دەرچوونی ئەنجامی پشکنینی ئەو ئێسکە پەیکەرانە دەکەن کە چەند رۆژێک لەمەوبەر لە دورگەی کیسرا دۆزرانەوە و دواتر بەراورد دەکرێت بە ئەنجامی پشکنینی ئەو کەسانەی کەسوکاریان بێسەروشوێن بوون.

شێخ حسێن نوێنەری دەزگای لوتکە لە یۆنان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “تا ئێستا ئەنجامی پشکنینی ئەو 45 ئێسکە پەیکەرانە دەرنەچووە کە رۆژی چوارشەممە لە نزیک دوورگەی کیسرا دۆزرانەوە چەند رۆژێکی دیکەی پێدەچێت تا ئەنجامەکان دەردەچن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە ساڵی 2021 و ساڵی 2022 چەند رووداوێکی نوقمبوونی بەلەمی کۆچبەران کە کۆچبەرانی هەرێمیشیان تێدابوون لە دەریای ئیجە روویانداوە، بە گشتی ئەوەی لای ئێمە تۆمارکرابن لە ساڵی 2021 47 کەس و لە ساڵی 2022  حەوت هاوڵاتیی هەرێم بێسەروشوێن بوون، ئەمانە پێشتر پشکنینی DNA بۆ کەسوکاریان کراوە و رادەستی باڵیۆزخانەی عێراق لە یۆنان کراوە”.

شێخ حسێن ئاشکراشیکرد، “ئێمە دڵنیانین ئەم ئێسکە پەیکەرانە هاوڵاتیی هەرێم بن یان نا، بەڵام دوای دەرچوونی ئەنجامی پشکنینەکان ئەگەر هەر لێکچوونێک هەبێت لە رێگەی باڵیۆزخانەی عێراقەوە ئاگادار دەکرێینەوە”.

 

بابەتی پێشتر

بەهۆی سووتانی 500 ئۆتۆمبێلی کارەبایی لەسەر کەشتییەک مەترسی کارەساتێکی ژینگەیی هەیە

بابەتی دواتر

بلومبێرگ: دەرمانێکی منداڵان لە عێراق پێکهاتەی ژەهراوی تێدایە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیدریسی نانەوا ئازادکرا

دوای چەند کاتژمێرێک لە دەستگیرکردنی ئیدریس مەسعود ناسراو بە ئیدریس نانەوا ئازادکرا. پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، نیوەڕۆی…
Total
0
Share