ئێران وانەوتنەوەی مامۆستایانی پیاو لە خوێندنگەکانی کچاندا قەدەغە دەکات

جێگری وەزیری پەروەردە بۆ کاروباری خوێندنگە ناوەندییەکان لە وەزارەتی پەروەردەی ئێران ئاشکرایکردووە، هیچ مامۆستایەکی پیاو مافی ئەوەی نییە لە خوێندنگە ناوەندییەکانی کچاندا وانە بڵێتەوە، بڕیارەکەش سەرجەم خوێندنگە حکومی و ناحکومییەکان دەگرێتەوە.

محەمەد مەهدی کازمی جێگری وەزیری پەروەردەی ئێران بۆ کاروباری خوێندنگە ناوەندییەکان ڕایگەیاند، بڕیارەکەی وەزارەتی پەروەردە لە 28ی مانگی ئایاردا دەرچووە، بڕیارەکە وانەوتنەوەی مامۆستایانی پیاو لە خوێندنگە ناوەندییەکانی کچاندا قەدەغە دەکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە بڕیارەکە بۆ سەرجەم پارێزگاکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕەوانەکراوە و سەرجەم خوێندنگە ناوەندییە حکومی و ناحکومییەکانیش دەگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆشكى سپی: به‌هۆی تره‌مپه‌وه‌ ئێران توانا ئه‌تۆمییه‌كانى به‌رزكرده‌وه‌

وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هۆکاری بەرزبوونەوەی ئاستی توانا ئەتۆمییه‌كانى ئێران و خێراکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی، به‌هۆی کشانەوەی دۆناڵد ترەمپ…
زیاتر ببینە

هەسەدە: چـ.ـەکدارانی سەر بە دیمەشق بە روونی پێشێلی ئاگربەست دەکەن

هەسەدە بڵاویکردەوە، چـ.ـەکدارانی سەر بە دیمەشق رێککەوتنی ئاگربەست لە ناوچەکانی جزیرە و کۆبانی پێشێلدەکەن. راگەیاندنی هەسەدە بڵاویکردەوە، سەرەڕای…
Total
0
Share