ڤیدیۆی ڕوداوێكی كاریگەر.. منداڵێك لە خنكان ڕزگاردەكرێت

لە شارۆچكەیەكی فەڵەستین ڕویداوە

ڤیدیۆی ساتی گەیاندنی منداڵێك بە نەخۆشخانە كە هەناسەی وەستاوە و، ساتی ڕزگاركردنی بەشێوەیەكی بەربڵاو لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوبووەوە.

ڕوداوەكە لە شارۆچكەی قباتییە-ی نزیك لە شاری جنین-ی فەڵەستین ڕویداوە و بەپێی ئاژانسی سەوا، موجاهید نزال-ی پزیشك توانیویەتی هەناسە بۆ منداڵەكە بگەڕێنێتەوە.

موجاهید بڵاویكردەوە، لەكاتی گەیاندنیدا دایك و باوكی هاواریانكردووە “مرد مرد خنكا” و “كچەكەمان ناجوڵێت”.

وتیشی، منداڵەكە تەمەن ساڵ و چوار مانگ بووە.

لە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت دایك و باوكی منداڵەكە لە دۆخێكی دژوار و شڵەژانی گەورەدان، لەكاتێكدا پزیشكەكە بە دەستەكانی منداڵەكە ڕزگاردەكات.

دوابەدوای ڕزگاركردنیشی باوكی دەست و قاچی پزیشكەكە ماچ دەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاپرسییەك: 14%ی خەڵك پێشبینی داگیركردنی زەوی دەكەن لەلایەن بوونەوەرە ‏ئاسمانییەكانەوە

ڕووپێوێكی جیهانی كە كۆمپانیایەكی ڕاپرسیی فەرەنسی (ئیبسۆس) ئەنجامیداوە، ‏دەریدەخات 14%ی دانیشتووانی جیهان باوەڕیانوایە لەمساڵدا داگیركارییەكی بوونەوەرە ‏ئاسمانییەكان ڕوودەدات.‏…
زیاتر ببینە

لەكاركەوتنی فەیسبوك و واتساپ و ئینستاگرام پەیوەندییەكان لە جیهاندا ڕادەگرێت

خزمەتگوزارییەكانی كۆمپانیای فەیسبوك، كە هەریەك لە فەیسبوك، واتساپ و ئینستاگرام دەگرێتەوە ڕاوەستا، ئەمەش بووە هۆی ڕاوەستانی سەرچاوەی پەیوەندییە…
Total
0
Share