فەرمی.. ناوبژیوانی کلاسیکۆ دیاریکرا

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بە فەرمی، ماتیۆ لاهۆزی وەک ناوبژیوانی ڕوبەڕوبوونەوەی کلاسیکۆی گەڕانەوەی لالیگا دیاریکرد.

بڕیارە شەممەی داهاتوو (10ی نیسان) ڕوبەڕوبوونەوەی کلاسیکۆی گەڕانەوە لە نێوان یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە لە یاریگای دی ستیفانۆ ئەنجامدەدرێت، بۆ ئەم مەبەستەش فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا ماتیۆ لاهۆزی ڕاهێنەری ناوداری وەک ناوبژیوانی یارییەکە دیاریکردووە.

لاهۆز لە ڕابردوودا سەرپەرشتی پێنج کلاسیکۆی کردووە، لە سیانیاندا یانەی شاهانەی مەدرید براوەبووە و بەرشلۆنە تەنها بردنەوەیەکی هەبووە و یارییەکیش بە یەکسانبوون کۆتاییهاتووە.

بەشێوەیەکی گشتی ناوبژیوانی ناوبراو 41 یاری ڕیاڵ مەدریدی لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتیەکان بەڕێوەبردووە، مێرەنگییەکان لە 29 یارییدا براوەبوون و حەوت دۆڕاندن و پێنج یەکسانبوونیان تۆمارکردووە.

ماتیۆ لاهۆز، ناوبژیوانی ئیسپانی دیاریکراو بۆ کلاسیکۆی گەڕانەوە لە دی ستیفانۆ ستادیەم

لاهۆز بە درێژایی مێژووی وەرزشیی 42 یاری بەرشلۆنەشی بەڕێوەبردووە، یانە کەتەلۆنیەکە لە 29 یاریدا براوە بووە و پێنج دۆڕاندن و هەشت یەکسانبوونیان تۆمارکردووە.

لاهۆز لەدایکبووی ساڵی 1977 و لە زۆرینەی خول و پاڵەوانێتیە جیهانییەکان بەشداریکردووە، لە ساڵی 2008وە مۆڵەتی نێودەوڵەتی لە بواری داوەری بەدەستهێناوە.

بابەتی پێشتر

یاسای بودجە لەلایەن سەرۆككۆمارەوە پەسەندكرا

بابەتی دواتر

(تاوەکو ئێستا) ڕیزبەندی گۆڵکارانی چامپیۆنزلیگ بۆ وەرزی 2020/2021

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share