چەند کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی ژنەکەی راپەڕین دەستگیرکران

ناسنامەی ئەو ژنەی تەرمەکەی لە نزیک قەزای دوکان دۆزرایەوە ئاشکراکراوە و وتەبێژی ئاسایشی راپەڕینیش رایگەیاند، چەند کەسێک لە بنەماڵەی کوژراوەکە دەستگیرکراون.

عەمید ئارام وتەبێژی ئاسایشی راپەڕین بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لەسەر دۆسیەی ئەو ژنەی کە هەفتەی رابردوو تەرمەکەی لە کێڵگەیەکدا لە نزیک بەنداوی دوکان دۆزرایەوە چەند کەسێک دەستگیرکراون کە لە ناو بنەماڵەی کوژراوەکەدان، بەڵام تا ئێستا بەڵگەی ئەوتۆ نییە کە تۆمەتباریان بکات”.

وتیشی، “لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دۆسیەکە هێنراوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین، خۆشی بەردەوام لەسەر هێڵە بۆ دۆزینەوەی تۆمەتبارانی ئەم رووداوە”.

لای خۆیەوە شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت”کوژراوەکە ناوی ناسکە قادرە و تەمەنی 47 ساڵە، سەرەتا کە تەرمەکەی دۆزرایەوە کەسوکارەکەی نەیانناسییەوە، بەڵام دواتر کە رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانیمان کرد لە رێگەی ملوانکەکەیەوە کچەکەی توانی بیناسێتەوە”.

باسی لەوەش کرد، “لە دوای کۆتاییهاتنی کاری توێکاری بۆ دیاریکردنی هۆکاری مردنەکەی، تەرمەکە رادەستی کەسوکارەکەی کرایەوە و بەخاکیان سپارد و پرسەیان بۆ گێڕا”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە بەردەوامە، کەسوکارەکەی داوای یاساییان تۆمارکردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ سەرەداوێکی وامان دەستنەکەوتووە، بتوانین بکەرانی ئەو تاوانە بدۆزینەوە، لە دوێنێشەوە دۆسیەکەی رەوانەی ئاسایش کراوە”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: گەشبینین کە دەتوانین حکومەتێک لەسەر بنەمای باشترکردنی ژیانی خەڵک پێکبهێنین

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، گەشبینین کە دەتوانین حکومەتێک لەسەر بنەما سەرەکییەکانی باشترکردنی ژیانی خەڵکی هەرێمی کوردستان پێکبهێنین…
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: هەڵمەتی كۆكردنەوەی”سەگی بێلانە” دەستیپێكردووە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕوونكردنەوەیەك لەبارەی پەناگەی “سەگی بێلانە”بڵاودەكاتەوە جەختدەكاتەوە شارەوانی لەسەر ئەركی خۆی زەوییەكی بۆ كۆكردنەوەی ئاژەڵ و…
Total
0
Share