پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانی پۆلیس تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كوشتنی دوو خوشكه‌كه‌ی شاری چه‌مچه‌ماڵ داواكراو بوو.
بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ یەكشەممە 11ی تشرینی یەكەم بڵاویكردەوە، له درێژه‌ی كار و چالاكییه‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی بۆ ده‌ستگیركردنی كه‌سانی له یاسا هه‌ڵاتوو، بنكه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتنی چه‌مچه‌ماڵ تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه “ده‌ستی هه‌بووه” له كوشتنی دوو خوشك له شاری چه‌مچه‌ماڵ.
ڕونیشیكردووەتەوە، “له‌ئێستادا تۆمه‌تبار كه مامی دوو كچه كوژراوهكانه به بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی 406 له یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوه و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه”.
لە 5ی ئەیلولی ڕابردوو، تەرمی دوو كچ لە گوندی برایم ئاغای سەر بە چەمچەماڵ دۆزرانەوە و پێنج ڕۆژ دواتر لەلایەن ئیدارەی قەزاكەوە بەخاک سپێردران”.
لەپاش بەخاكسپاردنەكەیان ڕەمک ڕەمەزان، قائیمقامی چەمچەماڵ لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا وتی، “هۆکاری تاوانەکە کێشەیەکی خێزانی بووە ماوەیەک بەر لە ئێستا ئەم دوو کچە براونەتە سلێمانی و لە شێڵتەرەکانی داڵدەدانی ژنان بوون، تاوەکو بەرواری 24ی ئاب، دواتر لەلایەن باوکیانەوە و بەڕەزامەندی کچەکان خۆیان و بە فەرمانی دادوەر گەڕێنراونەتەوە ماڵی خۆیان”.
قائیمقامی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر باوک و دایکی ئەم کچانە لێکجیابوونەتەوە و کچەکان لەگەڵ باوکیاندا ژیاون، بەڵام بەهۆی کێشەی خێزانییەوە نێردراونەتە شێڵتەرەکانی داڵدەدانی ژنان لە سلێمانی.