حەسەن نەسروڵڵا: ئەمریكا وەك سەرۆكەكەی پیربووە

حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنانی دەڵێت، “ئەمریكا پیربووە و ئەو ئەمریكایەی 2003 و 2006 نەماوە”.

ئەمڕۆ چوارشەممە هاوكاتی سەردانەكەی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست كە لە ئیسرائیلەوە دەستیپێكرد، حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنانی ڕایگەیاند، ئەمریكای ئەمڕۆ هەمان ئەمریكاكەی 2003 و 2006 نییە، سەرۆكە پیرەكەی وێنەی ئەو ئەمریكایەیە كە چووەتە قۆناغی پیربوونەوە.

لەبارەی سەردانەكەی سەرۆكی ئەمریكاوە، ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنانی وتی، بایدن بۆ دوو پرس هاتووەتە ناوچەكە، یەكەمیان قایلكردنی وڵاتانی كەنداوە نەوت و غاز هەناردەبكەن.

وتیشی، ئامانجی دووەمی سەردانەكە، پرسی ئیسرائیلە. بەڵام ئەركی لەپێشینە و یەكلاكەرەوەی ئەمریكییەكان لە ئەنجامەكانی جەنگی ڕوسیا و ئۆكرانیادا، مسۆگەركردنی جێگرەوەیەكە بۆ نەوت و غازی ڕوسیا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای ئەوروپا سەرکۆنەی تورکیا دەکات لەسەر دەستگیرکردنی دوو ڕۆژنامەنوس کە یەکێکیان کوردە

بۆ دووەمجارە دادگای ئەوروپا بۆ مافەکانی مرۆڤ سەرکۆنەی، دەستگیرکردنی دوو ڕۆژنامەنوس بەشێوەی کاتی لەلایەن تورکیاوە دەکات کە یەکێک…
Total
0
Share