كۆمسیۆن ئەپڵیكەیشنێك بۆ دەنگدەران كارادەكات

کۆمسیۆن رایگەیاند، بۆ ئاسانکاری بۆ دەنگدەران ئەپڵیکەیشنێک کاراکراوە.

لە راگەیەندراوێکی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقدا هاتووە، بە ئامانجی ئاسانكاریی بۆ  دەنگدەران و گەڕاندنەوەی كارتەكان بۆیان، ئەپڵیکەیشنێک کاراکراوە، هاوڵاتییان دەتوانن هەر لە ماڵەوە و لەڕێگەی ئەپڵیكەیشنەكەوە بزانن ئایا کارتەکانیان تەواوبووە یان هێشتا لە قۆناغی چاپکردندایە.

بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمسیۆن، كۆی گشتیی كارتەكانی بایۆمەتریی نوێ لە ماوەی 23ی 9ی 2025 تاوەكو 27ی 10ی 2025 گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 583 هەزار و 703 كارت، لەوانەش 3 ملیۆن و 443 هەزار و 631 كارت چاپكراون و 140 هەزار و 72 كارتیش هێشتا لە قۆناغی چاپكردندان.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی: کۆتاییهاتنی ئەرکی یۆنامی مانای بەتوانایی دامەزراوەکانی عێراقە

سەرۆکوەزیرانی عێراق دووپاتیدەکاتەوە، کۆتاییهاتنی ئەرکی یۆنامی مانای ئەوەیە، دامەزراوەکانی عێراق توانیویانە ئەدایەکی باش پێشکەشبکەن. محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی…
زیاتر ببینە

ئۆپراسیۆنەكانی عێراق: ئەنجامدەرانی موشەكبارانەكەی هەولێر دەستگیركران

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق ئاشكرایكرد، ئەنجامدەرانی موشەكبارانەكەی هەولێر و نێردە دیپلۆماتییەكانیان دەستگیركردووە. تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی…
Total
0
Share