لەبارەی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی هەرێم دەگرێتەوە هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدرێت

بارانبارینی پایز لە سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی راپەڕین بڵاویکردەوە، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی شەپۆلێکی باران ناوچەکە دەگرێتەوە، داوایشیکرد، هاوڵاتییان پابەندی رێنماییەکان بن لە ئەگەری دروستبوونی لافاو.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی راپەڕیندا هاتووە، پێشبینیدەکرێت لە ناوچەکەمان باران و تەرزە ببارێت و لافاو دروستبێت هەر بۆیە داوا لە هاوڵاتییان دەکەین بەھیچ جۆرێك نزیك چەم و رووبار و دۆڵەکان نەکەونەوە، لەبەر ترسی ھاتنی لافاوی کتوپڕی بەھێز ، ئەو ماڵانەی کە شوێنیان قووڵە ئاو زیاتر لێی گلدەبێتەوە رێڕەوی ئاوەکان بەباشی بکەنەوە بۆ ئەوەی تووشی مەترسیی نەبن، ھەر ھاوڵاتییەك سەرە مەنھۆڵی بەردەم ماڵەکەی خۆیی بە باشی پاكبکاتەوە.

داوایشیکرد، لە کاتی شوفێریکردن ئۆتۆمبێلەکانتان لە قیر لامەدەن خێرایی کەمبکەنەوە، شوانکارەکان لەئەگەری بارانی بە خوڕ، راستەوخۆ بچنە بەرزاییەکان و لە دۆڵەکان رامەوەستن لەبەر ترسی لافاوی کتوپڕی بەھێز.

بابەتی پێشتر

بانکی ناوەندی 273 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە و بڕی نەختینەی زیادکرد

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی وەزیران دەنگ لەسەر هەمواری یاسای بودجە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share