ئەمریکا بەشداری لە ژمارەیەک پڕۆژەی کارەبادا دەکات لە هەرێم

وەزارەتی کارەبای هەرێم ئاشکرایکرد، ئەمەریكا لەرێگەی قەرز و كۆمپانیاكانییەوە بەشداری لە ژمارەیەك پرۆژەی كارەبا دەكات و پشتگیری لە بەرەوپێچونی ئەو کەرتە دەکات.

ئەمڕۆ 6 ی نیسان، کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای هەرێم لەگەڵ لیزا بۆدۆنلی، بەرپرسی بەشی ئابوری لە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر کۆبوویەوە و لایەنی ئەمریکی پشتگیری بۆ حکومەتی هەرێم دوپاتکردووەتەوە بەتایبەت پرۆژە و كارەكانی وەزارەتی كارەبا و باسی بەشداری حكومەتی ئەمەریكا کراوە لە رێگەی قەرز و كۆمپانیاكانییەوە ئامادەیی تێدایە بۆ  جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی گرنگ لەهەرێمی كوردستان”.

وەزیری کارەبا داوایكردووە گەورە كۆمپانیاكانی ئەو وڵاتە بەشداربن لە جێبەجێكردنی ئەو پرۆژانە بەتایبەتی پرۆژەی سكادا بۆ كۆنترۆڵی كارەبا و جێبەجێكردنی چەند وێستگەیەكی گۆڕینی كارەبای 400 كەی ڤی و ئەنجامدانی پرۆژەی بەرهەمهێنانی كارەبا بەهاوشێوەی وێستگەی غازی گەرمیان كە بەسوود وەرگرتن لەغازی بەفیڕۆچوو لەناوچە جیاجیاكانی كوردستان بونیادبنرێت، هەروەها باسی لە گرنگی ڕاكێشانی بۆری غازی بۆ وێستگەی 1000 مێگاواتی كارەبای كواشی لەپارێزگای دهۆك كرد،  كە دەكرێت لە ڕێگەی وەزارەتی سامانە سروشتیەكانەوە جێبەجێ بكرێت، بۆ بەرزكردنەوەی توانای بەرهەمهێنانی كارەبا لەهەرێمی كوردستان

كونسوڵی ئابووری كونسوڵخانەی ئەمەریكا لەكوردستان ئامادەیی دەربڕی لەرێگەی وەزارەتە پەیوەندارەكانی وڵاتەكەیەوە بانگێشتی ژمارەیەك لەگەورە كۆمپانیاكانی ئەمەریكا بكات بۆ گفتوگۆكردن و دانیشتن لەگەڵ وەزارەتی كارەبا، هەروەها میكانیزم و شێوازی پێدانی قەرزەكەی خستەڕوو كە قەرزێكی درێژخایەنە و بەسوودێكی زۆر كەم دەدرێتە وەزارەت.

بابەتی پێشتر

ناتانیاهۆ جارێکی دیکە حکومەت دروست دەکاتەوە

بابەتی دواتر

"نانی پیرۆز" گەیشتە فێستیڤاڵی هۆت داکسی کەنەدی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژمارەیەك پەرلەمانتاری ئەوروپا داوادەكەن لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن توركیاوە بکرێت

دەستەی دۆستایەتیی کورد لە پەرلەمانی ئەوروپا داوادەکات لیژنەیەکی نێودەوڵەتی پێکبهێندرێت بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن توركیاوە…
Total
0
Share