ئایا چەکداری داعش لە ناوچەی بانی مقان لە چەمچەماڵ بینراون؟

وێنە.. ئەرشیف، چەکدارانی داعش لە سوریا

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆیەک کە گوایە شەوی ڕابردوو چەکداری داعش لە ناوچەی بانی مقان بینراون، قائیمقامی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەنەوە و ئەو ناوچانە بۆشاویی ئەمنیان تێدا نییە.

ڕەمەک ڕەمەزان، قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئەوەی کە وتراوە لەسەر بینینی چەکدار ڕاست نین و هیچ لایەنێکی فەرمی و هێزە ئەمنییەکانیش ئەوەیان پشتڕاست نەکردووەتەوە”.

قائیمقامی چەمچەماڵ دەڵێت، ” تا ئێستا موختاری گوندەکان و هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە ئەوەیان پشتڕاست نەکردووەتەوە و تا ئێستا تەنها دەنگۆی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە”.

ڕەمەک ڕەمەزان دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییان کە هێزە ئەمنییەکان ڕێکاری پێویست دەگرنەبەر بۆ پاراستنی سەروماڵییان و پێویست ناکات دڵەڕاوكی بەو دەنگۆیانە دروست بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ یەك هەفتە سەرجەم ناوەندەکانی ڤاکسین تایبەتدەکرێن بە مامۆستایان

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا ئەم هەفتەیە سەرجەم ناوەندەکانی ڤاكسینكردن تایبەتبكرێت بە مامۆستایان، وەزیری تەندروستیش داوا لە مامۆستایان…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێکەوەژیانی نێوان نەتەوە و پێکهاتەکانی کەرکوک بنەمای ئارامی و ئاوەدانیی شارەکەیە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ هەڤاڵان ڕەفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتی، ئاسۆ مامەند،…
Total
0
Share