وەزیری بازرگانی: بەمزوانە دۆسییەی شایستە داراییەكانی جوتیاران كۆتایی دێت

وەزیری بازرگانیی عێراق ئاشكرایكردووە، بەمزوانە دۆسییەی شایستە داراییەكانی جوتیاران لەبارەی بەرهەمەكانی گەنم كۆتایی دێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 5ی نیسان، عەلا جبوری، وەزیری بازرگانیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاندووە، “وەزارەتی بازرگانی بەمدواییانە 561 ملیار دیناری وەرگرتووە بۆ ئەوەی شایستە داراییەكانی جوتیاران بداتەوە، ئەوانەی گەنمیان لێوەرگیراوە”.

وەزیرەكەی عێراق ئەوەشی خستوەتەڕوو، “وەزارەتی بازرگانی هەوڵی زۆری داوە، كە كۆتایی بە دۆسییەی شایستە داراییەكانی جوتیاران بهێنێت، پاش وەرگرتنی چەند بڕێك پارە كۆتایی بەو دۆسییەیە دێت”.

جبوری ئاشكرایكردووە، “پاڵپشتیكردنی جوتیاران لە چوارچێوەی گرنگیپێدانەكانی حكومەتی عێراقن، بە مەبەستی ئەوەی ئاسایشی خۆراك پارێزراو بێت”.

پاش خەرجكردنی شایستە داراییەكانی جوتیاران، لە هەرێمی كوردستانیش دابەشكردنی ئەو شایستانە دەستیان پێكردووە.

بابەتی پێشتر

یاسای بودجە ڕێی داوە حكومەتی عێراق چەند پارە قەرز بكات؟

بابەتی دواتر

زانیاری سەرنجڕاكێش لەسەر دڵ و پەیوەندی بە عەشقەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار زیاتر دابەزی

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ كەمێك دابەزی. لە…
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار دابەزی

نرخی دراوە جیهانییەکان بەرامبەر دیناری عێراقی بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە لە هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە و بەپێی بازاڕی دۆلارەکەی شاری…
Total
0
Share