دۆرتمۆند دەرگای بەڕووی سانچۆدا کردەوە: چاوەڕێی ئۆفەری ناوازەین

بەڕێوبەری جێبەجێکاری یانەی بوروسیا دۆرتمۆند، هانز یواکیم ڤاتسکە ڕەزامەندی یانەکەی نیشاندەدات بەرانبەر فرۆشتنی جادۆن سانچۆ.

میدیاکانی ئەوروپا لە هاوینی 2020وە تاوەکو ئێستا جادۆن سانچۆی هێرشبەری ئینگلیزییان بە چەندین یانەی گەورەی وەک چێڵسی و مانچستەر یونایتد و مانچستەر سیتیەوە بەستووەتەوە، بەڵام بەردەوام سەرۆکایەتی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند نکوڵییان لە زانیارییەکان کردووە و ئامادەنەبوون بە کەمتر لە 100 ملیۆن یورۆ دەستبەرداریبن.

لەم وەرزەدا یانە زەردە ڤیستیڤالیەکەی ئەڵمانیا دووچاری قەیرانی دارایی بووە و بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانەکان ناچاردەبێت یاریزانێکی گەورەی بفرۆشیت، وەک ئاشکراشە دەرگایان بەڕووی ئێرلینگ هالاندی نەوریجیدا داخستووە و بەم هۆیەوە ناچاربوون دەرگا بەڕووی جادۆن سانچۆی بەهرەداری ئینگلیزیدا بکەنەوە.

لەم بارەیەوە هانز یواکیم ڤاتسکە، بەڕێوبەری جێبەجێکاری یانە زەردەکە ڕایگەیاندووە، ” نامەوێت باسی ئەگەرەکان بکەم، ئەوە شتێکی باش نییە، جادۆن سانچۆ لە پێش هالاندەوە لەگەڵماندا بووە، بەڵام ئەگەر ئۆفەری ناوازەمان پێبگات، بێگومان لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانی تاووتوێی دەکەین، سەرەڕای ئەوەش پێموایە بازاڕی گواستنەوەکان لە هاوینی 2021 سنووردار دەبێت”.

بەڕێوبەری دۆرتمۆند هۆکارەکانی ئەم بڕیارە ئاشکرادەکات و دەڵێت، ” بەتایبەت یانە گەورەکان بەهۆی کۆرۆناوە دووچاری برینی دارایی گەورەبوون و مەحاڵە بە هەفتە و دوو هەفتە چارەسەربکرێت”.

ئەڵمانیەکان نرخی سانچۆیان بە 110 ملیۆن یورۆ دیاریکردووە، لەم وەرزەدا لە کۆی 31 یاری 16 ئەسیست و 12 گۆڵی تۆمارکردووە، یانەکانی یونایتد و چێڵسی و سیتی تاوەکو ئێستا هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی دەستپێنەکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) میلان سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر دینامۆ تۆمارکرد

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، گه‌ڕی دووه‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا بۆ وه‌رزی 2022/2023 به‌رده‌وامی هه‌بوو، میلان سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر دینامۆ…
Total
0
Share