موقتەدا سەدر پشتگیری سەردانەکەی کازمی دەکات بۆ وڵاتانی کەنداو

ڕابەڕی ڕەوتی سەدر لە عێراق، پشتگیری خۆی بۆ کرانەوەی وڵاتەکەی بە ڕوی وڵاتانی کەنداودا ڕاگەیاند و پێی وایە “ئەوە ڕێگە دروستەکەیە”.

موقتەدا سەدر، ڕابەڕی ڕەوتی سەدر، لە تویتێکدا ئێوارەی ئەمڕۆ 4 ی نیسان ڕایگەیاند، “کرانەوەی عێراق بەڕوی وڵاتانی عەرەبیدا ڕێگە ڕاستەکەیە و پشتگیری سەردانی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران دەکەین بۆ وڵاتانی ئیمارات و سعودییە”.

سەدر نوسیویەتی، “ئەو جۆرە پەیوەندیانە دەبێتەهۆی دروستبوونی ئاشتی لە ناوچەکەدا و بە تایبەت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست”.

 

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە سەردانێکدا هەردوو وڵاتی سعودییە و ئیماراتی بەسەرکردەوە و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو دوو وڵاتەدا کۆبوویەوە.

بابەتی پێشتر

عێراق: كێشەی هاوردەكردنی گازی سروشتیی ئیران چارەسەر نەبووە

بابەتی دواتر

لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا بەهای هەناردەی توركیا بۆ وڵاتانی دراوسێی زیاتر بووە لە 4 ملیار دۆلار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share