ئایا دۆلار دەگاتە 200 هەزار دینار؟

چەند رۆژێکە دەنگۆیەک لەناو خەڵک و بازاڕەکانی دراودا دروستبووە کە نرخی دۆلار دەگاتە 200 هەزار دینار.

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلاری سلیمانی لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هەڵبەزودابەزی دۆلار بەرامبەر هەموو دراوەکان پەیوەستە بە گرژییە سیاسییەکانی نێوان ئەمریکا و چین، ئەمریکا دەیەوێت نرخی دراوەکەی بەرامبەر هەندێک دراوی دیکە دابەزێنێت، تاوەکو بتوانێت کاڵاکانی لەو وڵاتانە ساغبکاتەوە، هەروەها دەیەوێت روسـ.ـیا بێتەوە سەر نەخشەی وزەی جیهان، ئەمەش نرخی نەوت دادەبەزێنیت و زیانی بۆ ئابوریی عێراقی هەیە.

وتیشی، بودجەی عێراق بەردەوامە لە کورتهێنان و بۆ کەمکردنەوەی ئەو کورتهێنانە ناچارە پارەی ئەو نەوتەی وەریدەگرێت بە دینار بیشکێنێتەوە و نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراق بەرزبکاتەوە، چونکە عێراق نایەوێت پەنا بۆ یەدەگی وڵاتەکە ببات، ناچارە دەستکاری بەهای دینار بکات، تاوەکو قەرەبووی کورتهێنانی بودجە بکاتەوە.

سەبارەی بە جێگیری بەهای دیناری عێراقی لە ماوەکانی رابردوو، ئاماژەی بەوەکرد، جێگیری دینار بەرامبەر دۆلار پەیوەست بوو بە بانگەشەی هەڵبژاردنەوە، دینار وەک ئامڕازێک سوودی لێوەرگیرا، بەڵام ئێستا دەبینین پاش هەڵبژاردن وردە وردە ناجێگیری کەوتووەتە نرخی دینارەوە، بۆیە ئەگەر نرخی نەوت بەردەوامبێت لە دابەزین، ئەوا دیناریش تا بێت زیاتر نرخەکەی لەدەستدەدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: تێكەڵكردنی مووچە و ژیانی خەڵك بە ناكۆكییە سیاسییەكان كارێكی نابەجێیە و بە هەموو شێوەیەك دژی وەستاوینەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی پێشوازی لە پاتریك دۆرێل، باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق كرد.…
زیاتر ببینە

وەزیری سامانە سروشتییەکان: کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوت بەمنزیکانە چارەسەردەبن

وەزیری سامانە سروشتییەکان، رایگەیاند، کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوت بەمنزیکانە چارەسەردەبن. وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم، لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share