تەقینەوەیەك لە پارێزگای زیقار ڕویدا، بەهۆیەوە ژمارەیەك كەس بریندار بوون.
سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایگەیاندووە، ئەمشەو 3ی نیسان، بۆمبێكی چێندراو لە قەزای “سوق شیوخ” لە پارێزگای زیقار ئاهەنگێكی كردە ئامانج.
ئەوەشی ئاشكراكردووە، “بەهۆی ئەو تەقینەوەیەوە كەسێكی ئامادەی بۆنەكە بریندارب بووە و ژمارەیەك ئۆتۆمبێل و تەلار زیانیان پێگەیشتووە”.
هێزە ئەمنییەكان گەیشتووەنەتە شوێنی ڕوداوەكە و لێكۆڵینەوە دەستی پێكردووە.