ئاماری نوێ.. مردن بە كۆرۆنا لە هەرێم بەرزبووەوە

444 توشبووی نوێ تۆماركرا

بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 14 توشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئەمڕۆ شەممە 3ی نیسان ئاماری نوێی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا چوار هەزار و 877 پشكنین ئەنجامدراوە و لەو ژمارەیە 444 توشبووی نوێ تۆماركراوە.

هەر لەو ماوەیەدا 347 توشبوو چاكبوونەتەوە و 14 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

كۆی گشتیی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 124 هەزار و 132 كەس، لەو ژمارەیە 110 هەزار و 716یان چاكبوونەتەوە و سێ هەزار و 702 توشبووش گیانیان لەدەستداوە، بەپێی ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی.

بابەتی پێشتر

ئاهەنگی دەرچوونی خوێندکاران باخچەکانی سلێمانی هیلاک کردووە

بابەتی دواتر

شۆفێرێک بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە لە باوک و کوڕێک دەدات و دەیانکوژێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share