بەشیر حەداد: ناردنی بودجە بۆ هەرێم نزیكەی مانگێكی پێدەچێت

بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت، مادەی 11ی تایبەت بە هەرێم بە كۆی دەنگ پەسەندكرا و دەشڵێت، ناردنی بودجە لە بەغدادەوە بۆ هەرێمی كوردستان نزیكەی مانگێكی پێدەچێت.

بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 31ی ئازار لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەنوسان پیرۆزبایی خۆی بەبۆنەی پەسەندكردنی مادەی تایبەت بە پشكی هەرێم لە بودجە ڕاگەیاند و وتی، ماوەیەكی دوورودرێژ و كاری زۆر زەحمەت و ناخۆش بەرێكرا، سەرەڕای “موفاجەئە و گۆڕانكاری” و چەندین جار دواكەوتن.

وتیشی، “مادەی 11ی تایبەت بە پشكی هەرێم بە نزیكەی زۆرینەی دەنگەكان پەسەندكرا”.

بەشیر حەداد پێشبینی خۆیشی نیشاندا بەوەی ئەمشەو دەنگدان لەسەر تەواوی مادەكانی پرۆژەیاساكە تەواوبێت و لەو ڕوەوە ئاشكرایكرد كە ڕێككەوتن لەنێوان لایەنەكاندا لەئارادایە.

سەبارەت بە پشكی هەرێمیش لە بودجە وتی، پشكی هەرێم بەڕێژەی 12.67% لەنێوان 9 تا 10 ترلیۆن دیناردا دەبێت. ئاشكراشیكرد، ناردنی پشكی هەرێم نزیكەی مانگێكی دیكە دەبێت، بەهۆی ئەوەی پێویستە یاساكە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ڕێنمایی پێدەربچێت.

مادەی 11ی پرۆژەیاسای بودجە.. لەلایەن پەرلەمانتار هۆشیار عەبدوڵا-وە بڵاوكراوەتەوە

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2021 دەستیپێكرد.

پەرلەمانتاران دەنگیان بە مادەی یەكەمی پرۆژەیاساكەدا كە تیایدا نرخی بەرمیلێك نەوت بە 42 دۆلار و نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار-یش بە 1450 دینار بۆ هەر دۆلارێك دیاریكراوە.

لە درێژەی دانیشتنەكەی ئەنجومەنی نوێنەراندا هەردوو مادەی 10 و 11 پەسەندكران، كە مادەی 11 تایبەتە بە پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجە و پابەندییەكانی هەرێم.

بەپێی دوایین ئەو گۆڕانكارییانەی بەسەر پرۆژەیاساكەدا هێنراوە پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی گشتیی عێراق نزیكەی 9 ترلیۆن و نیو دینار دەبێت، بەپێی ڕێژەی 12.67%ی كۆی گشتیی بودجە.

بابەتی پێشتر

لە جیهاندا 25 ملیار مریشك هەیە.. كام جۆرەی باشترینە؟

بابەتی دواتر

مستەفا كازمی لەگەڵ محەمەد بن سەلمان كۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەشتی زانستیی خوێندنگەکان راگیرا

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی نزیکبوونەوەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم، ئەنجامدانی گەشتی زانستی و سیمیناری ناوەندەکانی خوێندن…
Total
0
Share