كازمی كەمكردنەوەی نرخی دۆلار ڕەتدەكاتەوە

مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق

سەرۆكوەزیرانی عێراق كەمكردنەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار ڕەتدەكاتەوە و دەڵێت، بڕیاری لەسەردراوە.

مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 30ی ئازار لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، ئالنگارییەكان لە وڵات بەهۆی سروشتی بارودۆخەكەوە بەردەوامە، ئەمەش یەكڕیزی و هەماهەنگیی هەمووانی پێویستە بۆ تێپەڕاندنی.

جەختیشیكردەوە لەسەر پێویستی دەنگدان لەسەر یاسای بودجەی فیدڕاڵی و ئەو بڕگانەی ناوەرۆكەكەی كە چارەسەری پێداویستییەكانی توێژە زۆرتر هەژارەكان دەكات و، پشتیوانی ئەو پڕۆژە خزمەتگوزارییانە دەكات كە پەیوەندی بە ژیانی هاوڵاتییانەوە هەیە.

كازمی ئەوەشی خستەڕوو، “هیوادارین دووربكەونەوە لە موزایەدە لە پرسی نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلاردا، بڕیارەكە لەلایەن بانكی ناوەندییەوە بەپێی تێڕوان و ستراتیژی ئامانجدار دراوە، لەئێستاشدا هەستمان بە ئەنجامەكەی كردووە لەسەر ئاستی گەشەی یەدەگی نەختینە و ڕیزبەندی پەرەپێدانی عێراق لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی”.

لەو چوارچێوەیەدا دوێنێ سەرۆكوەزیرانی عێراق وەزارەتی ناوخۆ و دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی ڕاسپارد ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ ڕێگری لە یاریكردن بە بژێوی خەڵك، پاش ئەوەی حكومەتەكەی بڕیاری بەرزكردنەوەی نرخی دۆلاری بەرامبەر دینار دەركرد لە 1.200 بۆ 1.450 دینار بۆ هەر دۆلارێك.

بابەتی پێشتر

لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم بڕیاری نوێی دەركرد

بابەتی دواتر

نێچیرڤان بارزانی پەیامێك پاش دیداری ماكرۆن بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share