بكوژی دوو خوشكەكەی چەمچەماڵ خۆی ڕادەستی پۆلیس كرد

پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، لەژێر فشاری هێزەكانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ، بكوژی دوو خوشكەكەی چەمچەماڵ كە باوكی دوو كچەكەیە، خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد.

لە ڕاگەیەندراوێکدا پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، ” دوای ئەوەی لەسەرەتای مانگی ئەیلولی 2020، دوو خوشك لەقەزای چەمچەماڵ كوژران، بەتۆمەتی كوشتنی كچەكان دادوەری لێكۆَڵینەوە بڕیاری دەستگیركردنی بۆ باوكی كچەكان دەركرد، بەڵام تۆمەتبار بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتبوو، هێزەكانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ بەردەوامبون لەلێكۆَڵینەوەكانیان بۆ دۆزینەوەی شوێنی تۆمەتبار، سەرئەنجام لەژێر فشاری هێزەكانی پۆلیسدا باوكی دوو خوشكەكە خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد”.

تۆمەتبار (ف، ح، ش) لەبەردەم دادوەری لێكۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەكەیدا ناوە و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامە.

لەسەر دەستگیرکردنی تۆمەتباری کوشتنی دوو خوشکەکە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم ڕایگەیاندووە، ” دەستخۆشی لە قایمقامی چەمچەماڵ و هێزە ئەمنییەکانی سنوورەكە دەكەم کە ئەمرۆ تۆمەتباری كوشتنی هێلین و ئاوارەیان دەستگیركرد، لەدەمی تاوانەكەدا بەڵێنمان دا تا ئاشكراكردنی تاوانباران و ڕووبەڕووكردنەوەیان لەگەڵ یاسا كۆڵ نەدەین، ئەمڕۆ ئاسوودە بووم بە دەركەوتنی ڕاستییەكان و داننانی دەستگیركراو بەتاوانە قێزەونەكەی”.

بابەتی پێشتر

وەك ئەوەی لەبەردەم دەرگای دۆزەخدا بین

بابەتی دواتر

سلێمانی.. دەست بەسەر بڕێكی زۆری "گۆشتی خراپ"دا گیرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share