لە ڕاپرسییەكدا دەركەوتووە ئەمریكییەكان دژی مامەڵەیەكی بایدنن

جۆ بایدن و كامالا هارێس

لە ڕاپرسییەكی كەناڵێكی ئەمریكیدا دەركەوتووە، ڕێژەیەكی زۆری هاوڵاتییانی ئەمریكا لەگەڵ مامەڵەكانی بایدندا نین سەبارەت بە كەیسی چەك هەڵگرتن.

كەناڵی ABC News-Ipsos ڕاپرسییەكی ئەنجامداوە سەبارەت بەوەی تا چەند هاوڵاتییان لەگەڵ مامەڵەكانی جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكادان لەبارەی هەڵگرتنی چەك و ڕوداوە توندوتیژەكان ڕازین؟، 57%ی بەشدارانی ڕاپرسییەكە ڕازی نین بە مامەڵەكانی بایدن.

لە بەرامبەردا 42%ی ئەمریكییەكان پێیانوایە كە مامەڵەكانی بایدن لەگەڵ ئەو دۆسییەیەدا گونجاوە.

لە ڕاپرسییەكەدا دەركەوتووە، ئەمریكییەكان پێیانباشە كە یاسایەكی نوێ دەربكرێت بۆ سنوورداركردنی ئەو توندوتیژییانەی بەهۆی چەكەوە ڕوودەدەن.

لەم مانگەدا لە ئەمریكا بەهۆی سێ ڕوداوی تەقەكردنەوە، نزیكەی 10 كەس كوژران و دەیانی دیكەش برینداربوون.

پاش ئەو ڕوداوانە جۆ بایدن داوای لە كۆنگرێس كرد، یاسایەك دەربكەن بۆ قەدەغەكردنی هەڵگرتنی چەك.

بابەتی پێشتر

بەریتانیا.. منداڵێكی شەش ساڵ بەڕێكەوت بەبەردبوویەكی 488 ملیۆن ساڵە ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

چەمچەماڵ.. بەهۆی ڕوداوێكی تەقەكردنەوە پێنج كەس بریندار بوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جێگرەکەی ترەمپ کێیە؟

لەدوای یەکلابوونەوەی سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ بۆ خولێکی دیکەی سەرۆکایەتیی ئەمریکا ئەوەش یەکلابووەتەوە کە جەی دی ڤانس لەگەڵ خۆیدا…
Total
0
Share