ڕیزبەندی سێ وڵاتی جیهان كە زۆرترین هاوڵاتییان بە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا كوتاوە

ئیمارات ڕیزبەندی سێیەمی وڵاتانی گرتووە، لەڕووی كوتانی زۆرترین هاوڵاتیی وڵاتەكەی بە ڤاكسینی كۆرۆنا.

بەگوێرەی ئامارە فەرمییەكان، ئیسرائیل بە كوتانی 9 ملیۆن و 917 هەزار و 758 هەزار كەس، كە زیاترە لە ژمارەی دانیشتووانی، ڕیزبەندی یەكەمی ئەو وڵاتانەی گرتووە كە زۆرترین هاوڵاتیی وڵاتەكەی خۆیان كوتاوە.

لە پاش ئیسرائیل، كۆماری سیشێڵ دێت لە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا، كە 96 هەزار و 523 كەسی كوتاوە و بەوەش تەواوی ژمارەی دانیشتووانی ئەو وڵاتە كوتراون.

لە ڕیزبەندی سێیەمیشدا وڵاتی ئیمارات دێت كە 7 ملیۆن و 799 هەزا و 517 هاوڵاتیی وڵاتەكەی بە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا كوتراون، كە زیاتر لە 80%ی ژمارەی دانیشتووانەكەی دەكات.

كۆی ئەو كەسانەی لە جیهاندا تا ئێستا بە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا كوتراون 526 ملیۆن و 800 هەزار و 257 كەسن.

بابەتی پێشتر

ڕووسیا 2-1 سلۆڤینیا

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) تورکیا لە سەرکەوتنەکانی بەردەوامە و هۆڵەندا یەکەم بردنەوەی تۆمارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share