عێراق بووەتە پێنجەم گەورە هەناردەكاری نەوت بۆ ئەمریكا

بە 105 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە

ئیدارەی زانیارییەكانی وزەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، عێراق ڕیزبەندی پێنجەمی وەك گەورە هەناردەكاری نەوت بۆ ئەمریكا لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا گرتووە.

ئیدارەی زانیارییەكان ئەمڕۆ شەممە 27ی ئازار ڕاپۆرتێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، ناوەندی هاوردەی نەوت لەلایەن ئەمریكاوە لە هەفتەی ڕابردوو لە نۆ وڵاتەوە بووە و گەیشتووەتە چوار ملیۆن و 936 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بە بەرزبوونەوەی بڕی 566 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە لە هەفتەی پێشووتر، كە لەو هەفتەیەدا چوار ملیۆن و 370 هەزار بەرمیل بووە.

ئاشكراشیكردووە، ئەمریكا نەوتی خامی لە عێراقەوە هاوردەكردووە بە بڕی 105 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە، بەڵام بڕەكە بەراورد بە هەفتەی پێشووتر كەمیكردووە كە 165 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بووە.

زۆرینەی هاوردەی ئەمریكا بۆ نەوت لە هەفتەی پێشوودا لە كەنەداوە بووە بە ڕێژەی 3.418 ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە، بەدوای ئەویش مەكسیك دێت كە هاوردەكردن لێیەوە گەیشتووە 618 هەزار بەرمیل، سعودیەش پاش ئەو وڵاتانە دێت بە 280 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە.

بابەتی پێشتر

كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما دادەبەزێت

بابەتی دواتر

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، شەممە بە کاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

محەمەد شیاع سودانی: هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی راگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی و تورکیا دەدەین

محەمەد شیاع سودانی سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەڵەتیی سلێمانی و تورکیا رایگەیاند، گفتوگۆ لەگەڵ تورکیا دەکەن و…
Total
0
Share