بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاشکرایکرد، لە ئەمڕۆوە ئاسمانی بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت و سبەی ئەگەری نمەباران لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم هەیە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئاسمانی شارەکان نیمچە هەور دەبێت و سبەی شەممە 27ی ئازار، ئەگەری بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەکان دەبێت و شەپۆلەکە پارێزگاکانی دهۆک و هەولێر و سلێمانیش دەگرێتەوە.
کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات سبەی لە شاری سلێمانی بەرزترین پلەی گەرما 23 پلە دەبێت و لە هەولێر 20 پلە و پارێزگای دهۆک 16 پلە و کەرکویش 23 پلە دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەم شەپۆلە لەسەر شارەکان زۆر ناخایەنێت و کەش و هەوا سەقامگیر دەبێتەوە.