كۆمسیۆنی عێراق ئامادەیی خۆی پیشانداوە بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە

یەكێك لە بنكەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئامادەیی خۆی بۆ هەڵبژاردنە پێشوەختە لەكاتی خۆیدا دەربڕیوە، نمونەی كارتی دەنگدانیشی ئامادەكردووە.

جەمانە غلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاندووە، “خشتەی كات و ئامادەكارییەكان بەجۆرێك ڕێكخستووە كە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق لە 10/10/2021دا بكرێت”.

ئەوەشی ئاشكراكردووە، “كۆمسیۆن لە مانگی كانونی یەكەمەوە دەستی بە نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدان و دابەشكردنی كارتی بایۆمەتری كردووە، هەروەها پێشوازی لەو حزب و هاوپەیمانییەتیانە كردووە كە خۆیان بۆ هەڵبژاردنەكە تۆماركردووە”.

وتەبێژەكەی كۆمسیۆن ئاماژەی بەوەكردووە، “لەپاڵ ڕەزامەندیی كۆمپانیای پشكنەر، نمونەی كارتی دەنگدانیان دروستكردووە، هەروەها هەماهەنگی هەیە بۆ ڕاهێنانی كارمەندانی كۆمسیۆن لەلایەن كۆمپانیای میرۆی كۆرییەوە بۆ چاكسازیكردن و ئامادەكردنی ئامێرەكانی تایبەت بە دەنگدان”.

لەبارەی ڕێژەی دەنگدانەوە، وتەبێژی كۆمسیۆن وتویەتی، “ڕێژەی دەنگدان پشت بە هۆشیاریی خەڵك و بەشدارانی پرۆسەكەوە دەبەستێت، كە ڕۆڵی سەرەكی دەبێت بۆ بەدیهان ئاسایش و سەقامگیریی وڵات”.

بابەتی پێشتر

كازمی لایەنە ئەمنییەكانی ڕاسپاردووە بۆ ڕێگریكردن لە گرانكردنی نرخی خۆراك

بابەتی دواتر

ڕاگەیەندراوی هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی ڕوداوەكەی ئەمشەو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزەیەك لە عێراق روویدا

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بومەلەرزەیەك لە باشووری عێراق روویدا. بەپێی راگەیەندراوی دەستەی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی لە وەزارەتی گواستنەوەی…
Total
0
Share