كازمی لایەنە ئەمنییەكانی ڕاسپاردووە بۆ ڕێگریكردن لە گرانكردنی نرخی خۆراك

كازمی دەزگا ئەمنییەكانی ڕاسپاردووە، ڕێگری لە گرانكردنی نرخی خۆراك بكەن لەلایەن بازرگانانەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 22ی ئازار، سەرچاوەیەكی حكومی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاندووە، “زۆربەی ئەو مەوادە خۆراكییانەی كە نرخەكانیان بەرزكراونەتەوە لەناوخۆی عێراق بەرهەمدەهێندرێن و پەیوەندییان بە نرخی دۆلارەوە نییە”.

ئەوەشی وتووە، “هەندێك لە بازرگانان هاوڵاتییانیان لە خشتە بردووە و نرخیان بەرزكردووەتەوە”.

 بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ئەو سەرچاوە حكومییە ئاشكرایكردوون، “مستەفا كازمی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق دەزگا ئەمنییەكانی ڕاسپاردووە ڕێگری بكەن لەوەی بازرگانان نرخ بەرز بكەنەوە”.

كازمی داواشی لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق كردووە، هەموو هەوڵێك بخەنەگەڕ و باری لەناكاو ڕابگەیەنن و بەدرێژایی كات كار بكەن بۆ دابینكردنی ئەو خۆراكانەی لەڕێی كۆبۆنەوە بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش دەكرێت”.

بابەتی پێشتر

بڕیارێك لەبارەی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەییەوە درا

بابەتی دواتر

كۆمسیۆنی عێراق ئامادەیی خۆی پیشانداوە بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لویس ساكۆ گەڕایەوە بەغداد

پاتریاركی كڵێسای كلدانی لە عێراق و جیهان پاش ماوەیەك لە جێهێشتنی، گەڕایەوە بەغداد. كاردینال لویس ساكۆ، پاتریاركی كڵێسای…
Total
0
Share