لەبارەی جەژنی نەورۆز و ئاگرکردنەوەوە عەلی باپیر، کەسی یەکەمی کۆمەڵی دادگەریی و پەرلەمانتارێکی حزبەکەی بۆچوونیان جیاوازە و دوای ڕەتکردنەوەی جەژنەکە لەلایەن ئەندام پەرلەمانێکی حزبەکەیەوە عەلی باپیر وتارێک لەبارەی نەورۆزەوە دەنوسێت.
پێشتر هەورامان شەریف، سەرۆكی لیژنەی ئەوقاف لە پەرلەمانی كوردستان لە فراکسیۆنی كۆمەڵی دادگەریی ڕایگەیاندبوو، ” نەورۆزیش نە جەژنەو نەهیچ پەیوەندی بە قەومی کوردەوە هەیە و بڕواداران تەنهاو تەنها دوو جەژنیان هەیە، جەژنی ڕەمەزان و جەژنی قوربان، و هەردوکیشیان لەلایەن پەروەردگاری جیهانەکانەوە بۆمان دیاری کراوە”.
دوای ئەم بۆچوونەی ئەندام پەرلەمانەکەی کۆمەڵی دادگەری، کەسی یەکەمی ئەو حزبە لە وتارێکدا دەنوسێت، ” بۆنهی نهورۆزو ئاگر تێدا كردنهوهی، چ شادیی دهربڕین بێ، به سهرهتای بههارو نهمانی سهرماو زوقمی زستان، چ شادمانیی بێ، به نهمانی ستهمكارێكی خوێن مژو دهربازبوونی خهڵكێكی چهوساوه، شتێكی ڕهوایه”.
عەلی باپیر نوسیویشیەتی، ” گرنگ ئهوهیه ئەو شادی دەربڕین و خۆشییە شێواز و ئامانج و نێوهڕۆكهكهی پێچهوانهی شهریعهتی ئیسلام نەبێت”.