لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ئەمڕۆ 21ی ئازار سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی هەرێم گفتوگۆیان کردووە لەسەر دۆخی هەرێم و عێراق و هیوای تێپەڕاندنی کێشەکانیان خواستووە.
لەبارەی گفتوگۆکەوە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، ” به‌يانی ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 21ی ئازار به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنى له مسته‌فا كازمى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵه‌وه پێگه‌يشت و له په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زيران، كازمى پيرۆزباييى جه‌ژنى نه‌ورۆز و سه‌رى ساڵى تازه‌ى كوردى له سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى كرد و هيواى جه‌ژنێكى ئارام، سه‌ركه‌وتن و ساڵێكى خۆشى بۆ به‌ڕێزيان و گه‌لى كوردستان خواست”.
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژە بەوەدەکات، ” لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى سوپاسى سه‌رۆك وه‌زيران كازمى كرد بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزبايييان و هيواى ئارامى و سه‌قامگيرى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و تێپه‌ڕاندنى قه‌يرانه‌كانى بۆ عێراق خواست”.
دوێنێ 20ی ئازار مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە تویتێکدا جەژنی نەورۆزی لە کوردەکان پیرۆزکرد و هیوای خواست یەکڕیزی زیاتر هەبێت لە نێوان هەرێم و بەغداد.