بوركانێك لە ئایسلەندا تەقییەوە

دیمەنێك لە تەقینەوەی بوركانەكە

نوسینگەی كەشناسی لە ئایسلەندا ڕایگەیاند، بوركانێك لە نیمچە دورگەی ڕیكیانیس لە باشووری ڕۆژئاوای وڵاتەكە دوێنێ هەینی 19ی ئازار تەقیوەتەوە پاش ڕودانی هەزاران بومەلەرزەی بچوك لە ناوچەكەدا لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا.

نوسینگەكە لە تویتێكدا ڕونیكردەوە، “تەقینەوەیەكی بوركانی لە فاجرادالسڤیال دەستیپێكردووە”، وەك ئاماژەیەك بۆ ئەو شاخەی دەكەوێتە نزیكەی 30 كیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژئاوای پایتەخت.

ئاماژەی بەوەشكرد، گەشتی ئاسمانی هاتن و چوون لە فڕۆكەخانەی كیڤلافیكی نێودەوڵەتی وەستاوە و، تیمێكی زانستی بە هەلیكۆپتەرێك ڕەوانەكراوە بۆ هەڵسەنگاندنی ئاستی تەقینەوەی بوركانەكە.

ئەو وێنانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بڵاوكراونەتەوە ئاستی گەورەیی بوركانەكە ئاشكرادەكەن.

س: RT

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر پرۆژەی بودجە دەدات

بابەتی دواتر

بایدن: لە قۆناغێكی دیاریكراودا لەگەڵ پوتین وتوێژ دەكەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share