ڤیدیۆ.. بە فیشەکی هێزە ئەمنییەکانی کرماشان هاوڵاتییەک کوژرا

لە کاتی گردبوونەوەی کۆمەڵێک هاوڵاتیی کورد لە گەڕەکی دەڕەدرێژی شاری کرماشان، هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە خەڵکی کردووە و کەسێک کوژراوە و هاوڵاتییەکی دیکەش بریندار بوو.

سەرچاوەکانی هەواڵ لە شاری کرماشان ئاشکرایدەکەن، لە ئەنجامی تێکهەڵچوونی نێوان هێزە ئەمنییەکان و خەڵکی گەڕەکەکە تەقەکراوە و گەنجێک بەناوی “سیروان محەمەد” بریندار بووە و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە.

لەگەڵ کوژرانی ئەو گەنجەدا کەسێکی دیکەش بەناوی عەلی ئەحمەدی کە تەمەنی 70 ساڵە بریندار بووە، بەڵام بەهۆی سوکی برینەکەیەوە باری تەندروستی جێگیر بووە.

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاشکرایدەکەن کە ئەو دوو هاوڵاتییە لە پەیڕەوانەی “ئەهلی حەق” بوون و ئاینیان یارسانی بووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی دەزگای ئاسایش: ئەو هاوڵاتییە ئەمریکییەی لە لالەزار دەستگیرکراوە بەبێ ئاگاداریی وڵاتەکەی مەشقی بە هێزە میلیشیاکان کردووە

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هاوڵاتییەکی ئەمریکی لە شەوی رووداوەکەی لالەزار لە سلێمانی دەستگیرکراوە و، بەبێ ئاگاداری…
Total
0
Share