لە کۆبوونەوەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی فراکسیۆنەکاندا گفتوگۆکراوە لەسەر دەنگدان لەسەر یاسای دادگای فیدراڵی لە ئەمشەودا و سبەیش دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە بەڕێوەدەچێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر 7:00 دانیشتنی پەرلەمانی عێراق لەسەر یاسای دادگای فیدراڵی دەستیپێکردەوە و بەپێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەی سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکى کوتلەکان ڕێککەوت کراوە بۆ تێپەڕاندنى یاساى دادگاى فیدراڵى لەکۆبوونەوەى ئەمڕۆدا.
لە ئێستادا دانیشتنی پەرلەمان بە بەشداری 188 ئەندام پەرلەمان دەستی پێکردووە و دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاساکە بەردەوامە.