ئەمریكا لەبارەی هەوڵەكانی توركیا بۆ قەدەغەكردنی هەدەپە هاتەدەنگ

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاندووە، هەوڵەكانی توركیا بۆ قەدەغەكردنی هەدەپە، دیموكراتی لەو وڵاتە دەخاتە مەترسییەوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەبارەی هەوڵەكانی قەدەغەكردن و داخستنی هەدەپەوە لە توركیا ڕەخنەی گرتووە و ڕایگەیاندووە، “دیموكراتی لەو وڵاتە لەناو دەبات”.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا داواشی كردووە، دوورخستنەوەی عومەر فاروق جەرجلی ئۆغلو، پەرلەمانتارەكەی هەدەپە و لێسەندنەوەی متمانە لێی “بڕیارێكی هەڵەیە و دەبێت ڕێكبكرێتەوە”.

ئەو ڕاگەیەندراوەی ئەمریكا پاش ئەوە دێت، داواكاری گشتیی توركیا هەوڵەكانی بۆ داخستنی هەدەپە دەستپێكردووە و پەرلەمانی ئەو وڵاتەش بە بیانووی پاڵپشتیكردن لە “تیرۆر” متمانەی لەو ئەندامەی هەدەپە سەندەوە.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) بایرن و چێڵسی کۆتا بلیتی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگیان بڕی

بابەتی دواتر

بودجەش تاوتوێدەكرێت.. ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ دەنگ لەسەر یاسای دادگای فیدڕاڵی دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share