کەناڵێکی فەرەنسی فیلمێکی دۆکیومێنتاری بەناوی ‘کوردستان خەزێنەی میزۆپۆتامیا’ بڵاودەکاتەوە

کەناڵی ئارتی ئەڵمانی-فەرەنسی، فیلمێکی دۆکیومێنتاری لەسەر شوێنەوارە دێرینەکانی کوردستان بڵاوکردەوە و دەڵێت، بەهۆی دۆخی ئەمنییەوە تا ئێستا 20%ی شوێنەوارەکانی باشووری کوردستان کنەوپشکنینیان بۆ کراوە.

زانایانی شوێنەوارناس دەڵێن کوردستانی باشوور دەوڵەمەندترین ڕووبەری میزۆپۆتامیایە لە ڕووی زۆریی شوێنەواری مێژوویییەوە و دڵنیان لەوەی کە دوای بە ئەنجام گەیاندنی کارەکانیان، دەتوانن مێژووی مرۆڤایەتی سەرلەنوێ بنووسنەوە.
کەناڵەکە ئاشکرایکردووە، بەهۆی ئارامبوونەوەی دۆخی ئەمنیی ناوچەکەوە ئێستا شوێنەوارناسان گەڕاونەتەوە باشووری کوردستان و سەرقاڵی کنەوپشکنینی ئەو شوێنانەن کە مێژووەکەیان بۆ هەزاران ساڵ دەگەڕێتەوە.
ئێستا چەندین تیمی پشکنینی نێودەوڵەتی ڕووبەری کوردستانیان لە نێوان خۆیاندا دابەش کردووە، تیمی هەر ولاتێک لە ناوچەیەک کار دەکات و هەموویان ئەنجامی کۆی کارەکان پێکەوە هەڵدەسەنگێنن.
لەماوەی ڕابردووشدا چەندین شوێنەوار و شاری دێرین دۆزراوەتەوە و بەپێی ئەو لێکۆڵینەوەی شوێنەوارناسە ژاپۆنی و ئەوروپییەکان ئاشکرایان کردووە، هەندێک گوندی دێرین دۆزراونەتەوە تەمەنیان نزیکەی 6 هەزار ساڵە، لەوانە گردی بەکراوا لە پارێزگای هەڵەبجە و گوندی بێستانسور لە پارێزگای سلێمانی.

بابەتی پێشتر

سەرۆكی حكومەتی هەرێم و سەرۆكی حەشدی شەعبی كۆبوونەوە

بابەتی دواتر

سوپای قەرەباغ لە بەرانبەر سوپای ئازەربایجان دا كشایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share