وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاندووە، دەیانەوێت پەیوەندییە ئابوری و ئەمنییەكانیان لەگەڵ یاباندا بەهێز بكەن.
لە گەشتەكەیدا بۆ ئاسیا، ئانتۆنی بڵینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئەمڕۆ سێشەممە 16ی ئازار ڕایگەیاندووە، دەیانەوێت پەیوەندییەكی ئابوری و ئەمنی بەهێزیان لەگەڵ یاباندا هەبێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، “پەیوەندییە ئابورییەكانی نێوان ئەمریكا و یابان، بەهێزترین پەیوەندییە لە جیهاندا”.
ئەوەش لەكاتێكدایە، لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ هاوتا یابانییەكەی، بڵێنكن جەختی لە داماڵینی كۆریای باكوور كردووەتەوە لە چەكی ئەتۆم.