ئێران لەسەر پولەکە نوێنەری حکومەتی هەرێمی بانگکرد و بە وەڵامەکان ڕازی نییە

ئاژانسە هەواڵییەکانی ئێران ئاشکرایدەکەن، لەسەر دروستکردنی پولەکەی حکومەتی هەرێم، نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران بانگکراوە و جەند پرسیارێکی ئاڕاستەکراوە.

لەگەڵ بانگکردنی نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران ئاژانسی هەواڵی ئیرنا ڕایگەیاندووە، “وەڵامی بەرپرسانی هەرێم لەسەر دروستکردنی پولەکە ڕون نییە و هەر کەسێکیان وەڵامی جیاواز دەدەنەوە”.

ئاژانسەکە باسی لەوەکردووە کە حکومەتی هەرێم “پاشەکشە”یکردووە لە سوربوون لەسەر پولەکە و وایان ڕاگەیاندووە، “ئەوە تەنها پێشنیارێک لەو پێشنیارانە بووە بۆ دروستکردنی پولێک لەسەر پێشوازی لە پاپا فرانسیس”.

ئیرنا ئاماژەی بە لێدوانی سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی دەرەوەی حکومەتی هەرێم و جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەت کردووە کە وەڵامەکانیان لەبارەی پولەکەوە ڕون نەبووە و باوەڕپێکەر نەبووە.

ئەگەرچی حکومەتی هەرێم لە ڕێگەی وەزارەتی گواستنە و گەیاندنەوە هەواڵی چاپکردنی پولەکەی بڵاوکردەوە، بەڵام دواتر حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند کە ئەوە تەنها دیزانێک بووە و نەخراوەتە بواری کردارییەوە.

دوای بڵاوکردنەوەی وێنەی پولێک لەلایەن وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنەوە کە وێنەیەکی پاپا فرانسیسە و نەخشەی کوردستانی گەورەی لەسەرە، ئێران و تورکیا بە توندی ئیدانەیان کرد و تورکیا زیاتر توڕەیە لەسەر بڵاوکردنەوەی نەخشەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. خالید شوانی: حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندییەکانی خۆی جێبەجێبکات خەرجکردنی مووچە لێگەڕێن بۆ ئێمە

د. خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کەوتووەتە سەر ڕێڕەوی خۆی، بەگوێرەی بڕیارەکەی…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری بەرهەمهێنانی کارەبا: ساڵی داهاتوو دەتوانین کارەبا هەناردە بکەین

بەڕێوەبەری گشتیی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێم، رایگەیاند، بەرهەمهێنانی کارەبا زیاددەکەین و ساڵی داهاتوو دەتوانین هەناردەی بکەین. فارس میرخان، بەڕێوەبەری…
زیاتر ببینە

عەتا محەمەد: هەفتەی داهاتوو هاوکاریی ئۆتۆمبێل و دوکانەکان دابەشدەکرێت

سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاریی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو دەستدەکرێت بە دابەشکردنی هاوکاریی ئۆتۆمبێل و دوکانە زیانلێکەوتووەکانی چەمچەماڵ. عەتا محەمەد،…
Total
0
Share