کلایڤێرت بۆ بەرشلۆنە: ئەم دوو یاریزانە بکڕن

پاتریک کلایڤێرت، ئەستێرەی دێرینی هۆڵەندا داوا لە بەرپرسانی یانەی بەرشلۆنە دەکات هەوڵ بۆ کڕینی دوو هێرشبەر بدەن.

ڕۆژنامەی “بێلد سپۆرت”ی ئەڵمانی لەزاری سەرچاوە ئیسپانییەکانەوە بڵاویکردووەتەوە، بەرشلۆنە لە مێرکاتۆی هاوینی 2023 هەوڵ بۆ کڕینی بەرگریکارێکی باڵی ڕاست، ناوەند (سەنتەر)، هەروەها هێرشبەرێک دەدات.

لەو بارەیەوە پاتریک کلایڤێرت، ئەستێرەی دێرین و بەڕێوەبەری پێشووی بارسا پەیامێکی ئاراستەی یانە کەتەلۆنییەکە کردووە، تێیدا دەڵێت، “من ڕاسپاردەی کڕینی دوو هێرشبەر بە بەرشلۆنە دەدەم، ڕۆبێرتۆ فێرمینۆی لیڤەرپوڵ، هەروەها گەوهەرەکەی بەنفیکا، گۆنسالۆ ڕامۆس، ئەم دووانە دەتوانن پاڵپشت و هاوکاری لیڤاندۆسڤکی بن.”

فێرمینۆ و ڕامۆس، دووان لە هێرشبەرە کاراکانی ئەوروپان، لەلایەن چەندین یانەی گەورەوە داواکراون، یەکەمیان گرێبەستەکەی کۆتاییدێت و گواستنەوەی بێبەرامبەرە.

بابەتی پێشتر

زانا مەلاخالید: كونسوڵی ئەمریكا نیگەرانبوو لە قەدەغەكردنی هاوڕەگەزبازی

بابەتی دواتر

عەلی حەمەساڵح دڵنیایی بە مووچەخۆران دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share