وەزارەتی نەوتی عێراق: هەرێم هیچ بڕە نەوتێكی ڕادەست نەكردووین

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاندووە، هیچ بڕە نەوتێكی لە هەرێمی كوردستان وەرنەگرتووە، ئاشكراشیكردووە، لێكتێگەیشتن هەیە بۆ ڕێككەوتن.

ئەمڕۆ یەكشەممە 14ی ئازار، حامد یونس، بریكاری وەزیری نەوتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عیراقی وتووە، “پاش دابەزینی نرخی نەوت، عێراق ڕۆڵێكی سەرەكی لەگەڵ ئۆپیك هەبووە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نرخی نەوت لە جیهاندا و دۆزینەوەی هاوسەنگی لەنێوان بەرهەمهێن و بەكاربەردا”.

ئەو بریكارەی وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەشكردووە، “لێكتێگەیشتن هەیە لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانەی لە كێڵگەكانی نەوت كاردەكەن بۆ ئەوەی لە داهاتوودا قەرەبووی ئەو بڕە بەرهەمە بكرێتەوە كە كەمكراوەتەوە”.

لەبارەی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە، حامد یونس ڕایگەیاندووە، “تا ئێستا هیچ بڕە نەوتێك لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە نەدراوە بە ناوەند”.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، “لێكتێگەیشتنێك هەیە لەنێوان ناوەند و هەرێم، هیوادارین ڕێككەوتنێكی دوولایەنە بەدوای خۆیدا بهێنێت و خزمەت بە بەرژەوەندییەكان وڵات بكات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: رێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوت بۆ قۆناغێکی راگوزەرە

نوێنەری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایدەگەیەنێت، رێککەوتنی نەوت لەنێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق بۆ قۆناغێکی راگوزەرە و لە…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت هۆکاری دواکەوتنی مووچە بڵاوکردەوە. وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە…
Total
0
Share