جێگری سەرۆکوەزیرانی کڕواتیا دەستلەکارکێشانەوەی راگەیاند

بەهۆی بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەکییەوە، جۆسێپ دابرۆ جێگری سەرۆکوەزیرانی کڕواتیا دەستیلەکارکێشایەوە.

جۆسێپ دابرۆ جێگری سەرۆکوەزیرانی کڕواتیا، دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەکی کە تیایدا لە ئۆتۆمبێلەکەیەوە چەک بەکاردەهێنێت و تەقە دەکات، دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی راگەیاند.

دابرۆ، ئاماژەی بەوەداوە، کە گرتە ڤیدیۆیەکە نوێ نییە، بەڵکو تۆمارکردنی دەگەرێتەوە بۆ چەند ساڵێك لەمەوبەر کاتێک هیچ پلەو پۆستێكی سیاسیی نەبووە.

بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەکە، کاردانەوەی جیاوازی لە شەقامی سیاسیی کڕواتیادا دروستکردووە و بەشێكی خەڵکی بە کەموکورتی کابینەی حکومەتی دەزانن، دواجاریش بووە هۆی دەستلەکاركێشانەوەی ناوبراو لە پۆستەکەی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوسیا: هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی زیانی گەورەی بە كەلەپووری عێراق گەیاندووە

ڕوسیا دەڵێت، هەڵسوكەوتەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی ویلایەتە یەكگرتووەكان لە عێراق بووەتەهۆی لەدەستدانی ژمارەیەك لە شوێنەوارە كەلەپوورییەكان، وێرانكردنی…
Total
0
Share