ڤیدیۆ.. تاکە یادەوەری ساسانییەکان لە عێراق خەریکە لەناودەچێت

تاقی کیسرا کە دەکرێت وەک تاکە یادەوەری سەردەمی ئیمپراتۆرییەتی ساسانی لە عێراق ناوببرێت، بەهۆی پشتگوێخستنی وەک شوێنێکی کۆنی بەنرخ، خەریکە دەڕوخێت و لەناو دەچێت.

بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە نیشانی دەدات بەشێکی دیکە لە بینا کۆنەکە درزی بردووە و خەریکە دەڕوخێت، کاردانەوەی ئێران و بەشێک لە چالاکانی عێراقی بەدوادا هات.

تاقی کیسرا لە سەردەمی “شاپوری یەکەم”، پاشای ئیمپراتۆریەتی ساسانییەکان تا “ئەنوشیروان” پاشای دوای شاپوری یەکەم دروستکراوە، واتە لە نێوان ساڵانی 200 بۆ 500 زاینی، پێش هاتنی ئیسلام بۆ ناوچەکە دروستکراوە.

دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکە ئێران ئامادەیی دەربڕیووە بۆ بۆ نۆژەنکردنەوەی بینا کۆنەکە و پێشتریش لە ساڵانی ڕابردوو چەندینجار لە ڕێگەی وەزارەتی دەرەوە هەوڵی نۆژەنکردنەوەی بیناکەیداوە، بەڵام لەلایەن حکومەتی عێراقەوە وەڵامی جدی نەدراونەتەوە.

لەبارەی نۆژەنکردنەوەی بیناکەوە عەلی ئەزغەر مونسان، وەزیری فەرهەنگ و گەشتیاریی ئێران ڕایگەیاندووە، “بەپێی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی بۆمان نێردراوە نزیکەی 600 هەزار دۆلارمان پێویستە بۆ نۆژەنکردنەوەی بیناکە، ئەمەش لە ڕێگەی هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراقیدا ئەنجام دەگرێت”.

بەشێک لە عێراقییەکان، هۆکاری شەقبردنی بەشێکی تاقی کیسرا دەبەستنەوە بە ڕۆژی لە دایکبوونی محەمەد، پێغەمبەری ئیسلامەوە و ئەو بۆچوونە لەلایەن دانیشتوانی ناوچەکەوە قبوڵکراوە.

بابەتی پێشتر

نیویۆرك تایمز: ئێران و ئەمریكا دانوستاندن دەكەن

بابەتی دواتر

دەوامی زانكۆ و پەیمانگاكان ڕاگیرا و سزای نەپۆشینی دەمامك دەگاتە 1 ملیۆن دینار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share