حكومەتی عێراق بەنیازە ڕێژەیەك لە موچەی فەرمانبەرانی ببڕێت

دراوی عێراقی

دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلولی موچەخۆرانی عێراق لە وادەی خۆی دواكەوتووە، نیازێكی حكومەتیش ئاشكراكراوە بۆ چارەسەری ئەو كێشەیە كە كەمكردنەوەی موچەیە بە ڕێژەی 30%، بەڵام پەرلەمان ڕەتی دەكاتەوە.

سەبارەت بە پرسی موچەی فەرمانبەرانی عێراق جەمال کۆچەر، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “حکومەتی عێراق ناتوانێت بڕیاری لێبڕینی موچە بدات، ڕاستە ئێستا دەنگۆی لێبڕین بە ڕێژەی %30 هەیە، بەڵام ئەوە جارێ تەنها دەنگۆیە و هیچ بڕیارێکی فەرمی لەبارەیەوە نییە”.

جەمال کۆچەر وتیشی، “حکومەتی عێراق پێشتر داوایەکی ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەران کرد بەمەبەستی لێبڕینی 30% لە موچەی خانەنشینی، بەڵام لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕەتکرایەوە، بۆیە حکومەت نە دەتوانێت بە تەنیا بڕیارێکی لەو جۆرە بدات نە بڕیارەکەش یاساییە ئەوە لە چوارچێوەی دەسەڵاتەکانی حکومەتدا نییە”.

جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەشكرد، موچەی فەرمانبەران لە عێراقدا بەپێی یاسا ڕێکخراوە، هەر گۆڕانکارییەکیش پێویستی بە یاسا و پاڵپشتیی یاسایی هەیە لە ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، “ئەگەر بە بڕیارێکیش ئەنجومەنی وەزیران بیەوێت شتێکی لەوجۆرە بکات ناتوانێت چونکە بڕیار توانای نییە بەسەر یاسادا، بۆیە گۆڕانکاری لە موچەدا لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی نوێنەراندایە”.

پەرلەمانتارەکەی عێراق زیاتر وتی، نوسراوی فەرمییان داوەتە حکومەت تاوەکو لەڕێگەی چاکسازی و نەهێشتنی بندیوار و ئەوانەی زیاتر لە موچەیەک وەردەگرن چارەسەری كێشەی موچە بكات.

ئەمە لەکاتێکدایە ڕۆژنامەی سەباحی عێراقی لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاویکردەوە، یەکێک لەو پێشنیازانەی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی موچە لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە باسی لێوەکراوە، کەمکردنەوەی موچەی بنەڕەتیی موچەخۆرانە بە ڕێژەی 30%، ئەمەش دوای ئەوەدێت دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلول کە دەبوایە لە 18ی مانگەوە دەستیپێبکردایە بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دواكەوتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای باڵای فیدڕاڵی: دۆسیەی راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران لە تایبەتمەندی دادگاکەمان نییە

دادگای باڵای فیدڕاڵی لە عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا رەتیکردەوە بڕیار لەبارەی داوایەکی یاسایی تایبەت بە راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی…
زیاتر ببینە

د. فازڵ نەبی: بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی دەبێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێردرێت

بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق دەبێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێردرێت و دەشڵێت،”نەبوونی…
Total
0
Share