لەبارەی ڕێککەوتنی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو

ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم ئاشکرایکرد، لەگەڵ دەستەی ڕاوێژکارانی سەربازیی هاوپەیمانان کۆبوونەتەوە و گفتوگۆیان کردووە سەبارەت بە ڕێککەوتنی نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە لەسەر ناوچە جێناکۆکەکان.

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە تێیدا هاتووە، ” وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ و فه‌رمانده‌ی گشتی  ده‌سته‌ی راوێژكارانی باڵای هاوپه‌یمانان له‌ عێراق و سوریا، گفتوگۆیان کردووە له‌سه‌ر دوایین پێشهات و مه‌ترسییه‌كانی چەکدارانی داعش له‌ناوچه‌كه‌ و پرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق له ‌رێككه‌وتنیان بۆ پاراستنی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی “كوردستان.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیكردووە له‌ جه‌نه‌ڕاڵ رێدئاوت، فه‌رمانده‌ی ده‌سته‌ی ڕاوێژكارانی باڵای سه‌ربازیی هاوپه‌یمانان له‌عێراق و سوریا و وه‌فدی یاوه‌ری.

وه‌زیری پێشمه‌رگه، ستایشی هاوکاری و هەماهەنگییەکانی هاوپەیمانانی کردووە، کە بوونەتە هۆکاری گەشەسەندن و پێشوەچوونی زیاتری هێزەکانی پێشمەرگە لەڕوی توانستی سەربازیەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، پرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق  له‌پێكهێنانی ناوەندی هەماهەنگی هاوبه‌ش تاوتوێكراوە و هه‌ردولا به‌گرنگیه‌وه‌ له‌ پرسه‌یان رووانیوە، بەتایبەت له‌ناوچه‌ جێناكۆكه‌كاندا، بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنیانەی لەنێوان هەردوولادا هەیە و چەکدارانی داعش دەرفەتی چالاکییان بۆ ڕەخساوە.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ڕوبەڕوبوونەوەی چەکدارانی داعشکراوە لە سنوری نێوان عێراق و سوریا و ڕێکارەکانی وشککردنی جوڵەی چەکداران لەو ناوچەیەدا.

ڕاوێژكارانی سه‌ربازی هاوپه‌یمانان جه‌ختیانکردووەتەوە له‌سه‌ر به‌رده‌وامی  یارمه‌تی و هاوکاریەكان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە.

بابەتی پێشتر

دووشەممە لە بەغداد چی ڕودەدات؟

بابەتی دواتر

بەرگری شارستانی سلێمانی چەند ڕێنماییەک بۆ کاتی دروستبوونی ڕەشەبا دەخاتە ڕوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share