كۆرۆنا لە هەرێم.. 361 توشبووی نوێ تۆماركرا

زۆرترین توشبوو لە هەولێرە بە 167 حاڵەت

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم توشبوونی 361 كەسی دیكە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕادەگەیەنێت.

وەزارەتەكە ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی ئازار ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی تایبەت بە كۆرۆنای بڵاوكردەوە و دەڵێت، لەو ماوەیەدا حەوت هەزار و 671 پشكنین ئەنجامدراون و لەو ژمارەیە 361 توشبووی نوێ تۆماركراوە.

زۆرترین توشبوو لە هەولێرە بە 167 حاڵەت، دوای ئەویش سلێمانی دێت بە 110 حاڵەتی نوێ.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكەی وەزارەتی تەندروستی، 134 توشبوو چاكبوونەتەوە و پێنج توشبووش گیانیان لەدەستداوە كە سیانیان لە هەولێر بووە.

كۆی گشتیی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 111 هەزار و 877 كەس لەو ژمارەیە 105 هەزار و 18 كەس چاكبوونەتەوە و سێ هەزار و 551 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

داوا دەکرێت دۆسیەی هێرشکردنە سەر غالب محەمەد ببرێتە دادگای فیدراڵی

بابەتی دواتر

سلێمانی.. تا ئێستا 200 هەزار پێوەری زیرەكی كارەبا بەستراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‎حكومەتی عێراق بڕیاریدا دەرچووی بەشە پزیشكی و تەندروستییەكان دابمەزرێنێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕیووە لەسەر دامەزراندنی دەرچووی بەشە پزیشکی و تەندروستییەکان. سۆران عومەر،…
Total
0
Share