باوكی خۆپیشاندەرێكی ڕفێندراو كە بەدوای كوڕەكەیدا دەگەڕا ئەمڕۆ كوژرا

باوكی یەكێك لە چالاكوانان و خۆپیشاندەرانی عێراق كە ماوەی ساڵێكە بێسەروشوێنە، ئەمڕۆ كوژرا.

ئەحمەد هلێجی جاسب، باوكی عەلی جاسبە كە پارێزەر و یەكێك بوو لە دیارترین چالاكوانان و خۆپیشاندەرانی پارێزگای میسان، عەلی ماوەی زیاتر لە ساڵێكە بێسەروشوێنە، دوای ئەوەی كۆتایی ساڵی 2019 و لە گەرمەی خۆپیشاندانەكانی عێراقدا لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراوەوە ڕفێندرابوو، باوكی بە بەردەوامی بەدوای سۆراغی كوڕەكەیەوە بوو، بەڵام ئەمڕۆ خۆی (ئەحمەد جاسب) كوژرا.

بەگوێرەی سەرچاوەكان، ئەحمەد جاسب ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی ئازار، لە شاری عیمارەی ناوەندی پارێزگای میسان تەقەی لێكراوە و كوژراوە.

هەواڵی كوژرانی جاسب، تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراقی تەنیوە، چالاكوانان و بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەڵێن، “ئەو پیاوەی ماوەی زیاتر لە ساڵێك بوو بەدوای كوڕە ڕفێندراوەكەیدا دەگەڕا، بەر لەوەی چاوی بە كوڕەكەی بكەوێتەوە، كوژرا.”

ئەحمەد هلێجی جاسب بەلای زۆرێك لە خەڵكی عێراقەوە ناسراوە، چونكە بەدرێژایی ماوەی دوای ڕفاندنی كوڕەكەی تا ئەو كاتەی كوژرا، هەمیشە داوای ئاشكراكردنی چارەنووسی (عەلی)ی كوڕی دەكرد و وێنەی نەوەكانی بەرزدەكردەوە و لە دەسەڵاتدارانی دەپرسی: “كوا لەكوێیە باوكی ئەم دوو منداڵە؟”.

بابەتی پێشتر

هەدەپە لە بەردەم مەترسی قەدەغەكردندایە

بابەتی دواتر

حكومەتی هەرێم جێبەجێكردنی ژمارەیەك پڕۆژە بۆ هەڵەبجە ڕادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 102 كۆچبەر لە عێراق دەستگیركران

هێزە ئەمنییەكان  102كۆچبەریان لە بەغداد دەستگیركرد و دەڵێن، “نایاسایی بوون”. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری نشینگەی عێراق بڵاویكردەوە، لە بەغداد…
Total
0
Share