نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا دابەزی

نرخی نەوت لە مامەڵەكانی بەیانیی ئەمڕۆدا بۆ جاری چوارەم لەسەریەك دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

گرێبەستە دواخراوەكانی خاوی برێنت 37 سەنت دابەزی كە دەكاتە 0.44% و گەیشتە 83.08 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، هەروەك خاوی رۆژئاوای تەكساسیش 39 سەنت دابەزی، كە دەكاتە 0.49% و گەیشتە 78.99 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.

دابەزینەكە لەسایەی مەترسی لەسەر پاشەكشەی گەشە لە چین و بەرزكردنەوەی نرخی سوودی پێشبینیكراو لە ویلایەتە یەكگرتووەكان و كاریگەری لەسەر خواست لەسەر وزە لەلایەن هەردوو گەورە ئابورییەكەی جیهان هاتەدی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا سوورە لەسەر سەرکۆنەکردنی هالک بانکی تورکی بەهۆی هاوکارییەکانی بۆ ئێران

دادگای تێهەڵچوونەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی، داواکاریی “هالک بانک”ـی تورکیای بۆ هەڵوەشاندنەوەی سەرکۆنەکردنی بانکەکە ڕەتکردەوە، کە پێشتر بە تۆمەتی…
Total
0
Share